لەدوو ڕووداوی هاتووچۆدا 8 کەس بوونە قوربانی

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەشت کەس لە چەمچەماڵ بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بوونە قوربانی.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی 7ی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە ئاکامی دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان، کەسێک گیانی لەدەست دا و ٧ کەسی تریش بریندار بوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ڕووداوی یەکەم وەرگەڕانی توێوتا لاندکرۆزێك بوو لەسەر رێگه‌ی ناحیەی ئاغجەلەر _ گۆپتەپە، به‌هۆیه‌وه‌ کەسێک گیانی لەدەست داوە کەسێک تریش بریندار بوو.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ڕووداوی دووەم وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی تر بوو كه‌ ئه‌وه‌شیان لە جۆری توێوتا لاندکرۆز، لە نزیک مۆنۆمینتی ئەنفال كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ٦ کەس بە سووکی بریندار بوون.

ھەواڵی زیاتر