سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیامێكی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.”
ئەمڕۆ یەكشەممە 7/7/2024، سەرۆك بارزانی پەیامێكی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “بە بۆنەی سەری ساڵی 1446ی کۆچی و یەکی مانگی موحەرەم، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.”
سەرۆك بارزانی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە: “هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی و برایەتی لە ناوچەکەماندا.”