وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی دەوامی ئەو بانكانەی ئەركی دابەشكردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە ئاسایی دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سبەی یەکشەممە 7ی تەمموز پشووی رەسمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری داوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.
دەشڵێت، دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو خشتەیەی راگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی یەكشەممە 7ی تەمموز لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشووی رەسمی دەبێت.