ئاگادارییەک لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە.

دەقی ئاگادارینامەکە:

ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ (٣ ی ٧ ی ٢٠٢٤)، بۆ ماوه‌ی (٣) كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵەتیی هه‌ولێر، به‌ هۆی مه‌شقێكی فریاگوزاری له‌ فڕۆكه‌خانە ڕادەگیرێن.
هاووڵاتییانیش دڵنیا ده‌كرێنەوە، بوونی ژمارەیەکی زۆر له‌ ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگریی شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌ ده‌وری فڕۆكه‌خانه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌ مه‌شقه‌كه‌وه‌.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ھەواڵی زیاتر