“بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەکەکەوە سووتێنراون”
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەکەکەوە سووتێنراون.
وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی سووتانی بازاڕەکانی قەیسەری لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی ڕایانگەیاند لەلایەن تۆڕێکی پەکەکەوە سووتێنراون.
د. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بازاڕ و شوێنه‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووكیان سووتاندووه، وتی: سێ له‌و تاوانكارانه‌ی لێره‌ن، یه‌كێكیان سه‌رپه‌رشتكاری كاره‌كه بووه ناوی هونه‌ر فه‌خره‌دین ئه‌حمه‌ده و كارمه‌ندی یه‌كه‌ی حه‌فتایه، ئه‌وی تریان ناوی محه‌مه‌د نه‌جات حه‌سه‌نه و ئه‌فسه‌ره له دژه‌تیرۆری سلێمانی، ئه‌مانه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ته‌جنید كراون، كادیرانی ئه‌منی و عه‌سكه‌ریی په‌كه‌كه له توركیا و سووریا، له قه‌ندیل، هاتوون له كفری، له سلێمانی، له سه‌نگه‌سه‌ر راهێنانیان پێ كردوون بۆ ئه‌وه‌ی كاره تیرۆرستییانه بكه‌ن و ئێسته ده‌ستی عه‌داله‌تیان پێ گه‌یشتوون.