ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە لەبارەی تابلۆی گەشتکردن
لەمەبەدوا هاوڵاتیان دەتوانن بەو تابلۆ نێودەوڵەتییەی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ وەریدەگرن، بە ئۆتۆمبێلەکانیان گەشت بۆ هەر وڵاتێک بکەن کە دەیانەوێت.
ئەمرۆ چوارشەممە 26-6-2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە: “ئەو شۆفێرانەی تابلۆی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان وەرگرتووە، دەبێت لە یەک مانگدا بیگەڕێننەوە، لە بەرامبەردا تابلۆی نوێی نێودەوڵەتییان پێ دەدرێت”.
هاونیشتمانیان دەتوانن بەو تابلۆ نێودەوڵەتییەی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ وەریدەگرن، بە ئۆتۆمبێلەکانیان گەشت بۆ هەر وڵاتێک بکەن کە دەیانەوێت.
پێشتر کە تابلۆی گەشتکردن بە هاونیشتمانیان درا، نەیاندەتوانی گەشتی دەرەوەی وڵاتی پێ بکەن، بەڵام تابلۆ نوێیەکە هیچ کێشەیەکی نییە.