هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی پارتی دەستپێدەکات

هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی لە سەرئاستی مەکتەبەکانی ڕێکخستنی پارێزگا و لقەکان دەستپێدەکات و نزیکەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت.


12 ساڵە هەڵبژاردن لە نێو ئۆرگانەکانی پارتی نەکراوە، لە  کۆنگرەی 14ـی پارتی بڕیار لەسەر کۆنفرانسی نێوخۆیی حیزب درا، پڕۆسەکە لە ناوچەکان دەستیپێکردووە.


لە قۆناغی یەکەم بنکەکان سەرۆک و کارگێڕەکانی ڕێکخراو هەڵدەبژێرن، سەرۆکی ڕێکخراو و دوو کارگێڕەکەی بەرپرسی ناوچە و شەش کارگێڕ هەڵدەبژێرن. ئەوانیش شەش کارگێڕ بۆ لقەکان هەڵدەبژێرن، کارگێڕانی لق دەنگ بۆ هەڵبژاردنی بەشەکانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکەیان دەدەن.


ئەم هەڵبژاردنە بەرپرسی لق و مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکان ناگرێتەوە و تەنیا لە نێو ئۆرگانەکانی دیکەدا دەکرێت.


لیژنەیەکی باڵا بۆ مەکتەبی ڕێکخستنی هەر پارێزگایەک پێکهێنراوە، لە 17 لق ھەڵبژاردن دەکرێت، بۆ ھەر 17 لقەکەش لیژنە دیاریکراوە، ژنانیش لە هەڵبژاردنەکە بە رێژە بەشداری دەکەن و لە پەیڕەودا بەشدارییان کراوەتە بڕیار.

ژێدەر

ئاڤا

ھەواڵی زیاتر