بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماری رووداوەكانی چوار رۆژی جەژنی ئاشكرا كرد، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:-
بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ چوار رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لەلایەن بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرگری شارستانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دانرابوو بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوولاتیان ، پلانەکان وەک خۆی بەسەرکەوتوویی و بەبێ گرفت جێبەجێ کرا. لێرەوە دەستخۆشی و سوپاسی هەموو بەرێزان ( بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندان )ی گشت بەرێوەبەرایەتییەکان دەکەین کە لە ماوەی ئەم چەژنە لە ئەرکی تەواو دەبوون بۆ پاراستنی هاونیشتیمانیان .
ئاماری رووداوەکانیش بەم شێوەیە بوو :
١- کۆی گشتی رووداوەکان ( ٤٠٤ ) رووداوبوون کە بەتەنیا ( ٣٤٨ ) رووداوی ئاگری پوش و پەلاش بووە کە زیانی زۆری بە هاوولاتیان گەیاندووە .
٢- ( ٧ ) حاڵەتی خنکان لە ئاو بەم شێوەیە ( ٢) کەس لە پارێزگای سلێمانی ، ( ٢ ) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، ( ١ ) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، ( ٢ ) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان .
٣-( ٥ ) کەس رزگار کراون لە خنکان .
٤-( ١ ) حاڵەتی هەلدێران لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رویداوە بەداخەوە گیانی لەدەست داوە تا ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سۆرانە خاوەنی دیار نیە .
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک