ئەمرۆ مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی پێشمەرگەو ناوخۆ دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٦/١٤, مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی ( خانەنشینی پێشمەرگەو خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ ) دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەیان لە ئەستۆدایە.