بارانی زۆر و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، لەم هەفتەیە بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئاراس جه‌بار‌، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند: ئه‌و بارانه‌ی له‌ مانگی پێنجه‌وه‌ پێشبینیمان كرد ناوەڕاستی ئەم مانگە بگات، بەڵام پێشکەوت، لە ئێستاوە دۆخێکی ناجێگیر لەبەرگەھەوادا ھەیە، ڕۆژی دووشەمە زیاتر دەبێت و ھەڵمێکی زۆر لە دەریای سوورەوە سەردەکەوێت بەھۆی پاڵنەرە ھەواکەی دەریای ناوەڕاست، لەوانەیە لە زۆربەی ناوچەکان باران ببارێ و ھەورەبرووسکەی بەھێزیش دروست ببێت، پێدەچێ بارانێکی زۆریش ببارێ لەھەندێ شوێندا، كه‌ پێشتر له‌م وه‌رز و كاته‌دا نه‌باریبێ.

ئاراس جه‌بار ڕوونیشی كرده‌وه‌: ڕۆژی دووشەمە 10/6/2024 سێ مەترسی بەھۆی ئەم حاڵەتە ناجێگیره‌ ده‌بێ، یه‌كه‌میان کەوتنەوەی ئاگری گەورە لە زۆر شوێن بەھۆی برووسکە، بەھۆی گەرمی رووی زەوی و بەرکەوتنی بەھەوای فێنک و ساردیی ھەور، بای بەھێزی کەوتوو و گێژەڵوکەی زۆر دروست دەبێت و زیانی زۆریش دەگەیەنێت.

ھەواڵی زیاتر