بانکێکی نوێ دەچێتە ناو پرۆژەی ‘هەژمار من’
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتییە (IDB) بووە هەشتەمین بانک کە چووە ناو پرۆژەی “هەژماری من”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-06-2024، تیمی پرۆژەی “هەژماری من” لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بـانـکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) بووە هەشتەمین بانک بەشداریی لە پرۆژەکەدا بکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە، “ئێستا لە کاتی خۆ تۆمارکردن، دەتوانیت بانکی دڵخوازی خۆت لە نێو 8 بانکی بەشداربووی پڕۆژەکە هەڵبژێریت و بانکی دیکەش لە ماوەیەکی نزیکدا بەشدار دەبن”.
به گوێرهی ئامارەکانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، تاوهكو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.