بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەو گۆڕانكارییانەی لە میكانیزمی هەڵبژاردندا كراون، پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە سەردانی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی كرد، لەوێش بۆ میداكان قسەی كرد.
سەبارەت بە بەشداریكردنی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا ڕایگەیاند، پارتی هەمیشە ئامادە بووە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام تێبینی هەبووە لەسەر میكانیزمەكانی، ئێستە بەو گۆڕانكارییانەی كە كراون، پارتی بەشداری لە هەڵبژاردندا دەكات.