ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق به‌گشتى و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور تاووتوێ کرا.
هەرودوولا هاوڕابوون له‌سەر پێویستیی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆى بنياتنه‌رانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.


- 1
- 2