ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لەبەغدا، لهگهڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووهوه.
له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخى ئهمنيى عێراق بەگشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی مهترسى و ههڕهشهكانى تيرۆر کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.
ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستوورییە و بەهێزيی هەرێم بەهێزيی عێراقە و بە پێچەوانەشەوە، بۆیە دەبێت باشترین پەیوەندی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەبێت.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پێشوازی گەرم و دۆستانەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقی کرد و دووپاتی کردەوە کە لە ڕووی ئەمنییەوە، هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا هەیە و هیوادارین ئەم هەماهەنگییە باشە لە هەموو بوارەکانی دیکەشدا ڕەنگ بداتەوە.




- 1
- 2
- 3
- 4
- 5