پۆلیسی ھەولێر ھەڵمەتێکی ئەنجامدا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ھەینی 2020/8/21 سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌قامه گشتیانهیان چۆڵكردوه كه ھەندێک كه‌س بۆ مه‌یخواردنه‌وه و نێگهلهكێشان به‌كاریان ده‌هێنا.
ھەر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوەکەی پۆلیسی هه‌ولێر، به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی له هه‌ڵمه‌تێكدا توانییان ئه‌و شه‌قامه گشتیانه چۆڵ بكه‌ن كه كۆمه‌ڵه كه‌سانێك بۆ مه‌یخواردنه‌وه و نێرگهلهكێشان به‌كاریان ده‌هێنا و له سهرشۆستهكانی ئه‌م شه‌قامانه‌دا داده‌نیشتن.
پۆلیسی ھەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌كارهێنانی شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان بۆ مه‌یخواردنه‌وه و نێرگهلهكێشان دیارده‌یه‌كی ناشارستانیه و له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ساڵانه‌ی 12 ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له بهكارهێنراوهكاندا گرتووە و سه‌رجه‌میان ڕووبه‌ڕووی یاسا دەکرێنەوە.

