وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمان دادەخات

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، دوو كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانی لە سنوری هەولێر داخست.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانیان لە هەولێر بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان داخست.

لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان داوای لە سەرجەم کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان و کۆگا و درمانخانەکان كرد کە پابەندی رێنماییەکان بن، بەپێچەوانەوە ئەگەر نا سزا دەدرێن.

ھەواڵی زیاتر