ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی قەڵای هەولێری کرد و لە نزیکەوە کارەکانی پشکنین و هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێری بەسەرکردەوە .
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە قەڵای هەولێر، یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانمان کە هەزاران ساڵە ژیان تێیدا بەردەوامە و بەشێکی گرنگە لە ناسنامەی نیشتمانیمان و شوێنەوار و کەلەپوورێکی جیهانیشە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری ڕێکخراوی یونیسکۆ و تیمە نێودەوڵەتییەکان، بەردەوام دەبێت لە گرنگی پێدان و نۆژەنکردنەوە و پاراستنی قەڵای هەولێر کە تا ئێستا پاشماوەی زۆر کۆن و مێژوویی تێیدا دۆزراونەتەوە، کە هی سەردەم و شارستانیی کۆن و جیاوازن.










- 1
- 2
- 3
- 4
- 5
- 6
- 7
- 8
- 9
- 10
- 11
- 12
- 13
- 14
- 15
- 16
- 17
- 18