شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە گەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە کەشدا، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیشدا ئەگەری كەمێك بارانبارین و هەورە بروسكە هەیە، هەروەها خێرایی با هەندێك كات زیاد دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ لە كەشی ناوچەكەدا، هاوکات خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت و هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٠)کم و مەودای بینین (٦ – ٨) کم دەبێت، بەڵام لە کاتی تۆزوخۆڵ (٣ – ٥)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.

ھەواڵی زیاتر