چەند هەلی کارێک لە حکومەتی هەرێمەوە

ئەمرۆ سێ شەممە،14 ئایار حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند هەلیکارێکی ڕاگەیاند لە سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ده‌كاتەوە، ئه‌و بەڕێزانەی‌‌ ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ به‌رپرسیاریەتی هۆبەکانی (هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان / 116، دایەنگەی خنجیل ، دایەنگەی چوارتا) لە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە ماوەی‌ (10) ڕۆژدا ژیان و تواناییه‌كانیان به‌(C.V) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ بە ڕەچاوکردنی‌ ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە:

مەرجەکان؛

① هەر بەڕێزێک سیڤی کەسی پێشکەش دەکات پێویستە لەڕەگەزی( مێ) توێژەری کۆمەڵایەتی یان دەروونی بێت و لە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بێت.

②هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێ و خزمەتی لە 10ساڵ کەمتر نەبێت، شارەزایی لە بواری پاراستنی منداڵ و یاسا و ڕێنونییەكان هەبێت.

③شارەزا بێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و باشترە جگە لە زمانی دایک زمانی تریش بزانێت.

④ هەر بەڕێزێک ئارەزوومەندە پێویستە لەماوەی (10)ڕۆژ دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە ، ژیان و تواناییه‌كانیان به‌(C.V) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن

ھەواڵی زیاتر