شه‌پۆلێكی خۆڵبارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و خێرایی با بۆ سه‌رو 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌رزده‌بێته‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور. ده‌شڵێت، پلەکانی گەرما به یه‌ك بۆ دوو پله بەرز دەبێته‌وه، بەراورد به تۆمارکراوی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 24ی نیسان، كه‌شناسی ده‌ڵێت، “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچە لە باشوری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی ئیدارەی گەرمیان.
ڕاشیگەیاندووە: خێرایى با/ مامناوەند دەبێت 10 – 20 کیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، لە بەشێک ناوچە لە پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان پێشبینی دەکرێت خێرایی با بەرز ببێتەوە بۆ سەرووی 25 كلیۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.