رۆژی سێشەممە 16ی نیسانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی پەیامێکی لە تۆری کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە. لە سی و حەفتەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.