کەشناسی پێشبینی بارانی بەردەوام دەکات

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت و لە هەندێک شوێن ئەگەری بارانی بەلێزمەش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی نیسان و دووەم رۆژی جەژنی رەمەزان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات بۆ هەورى تەواو دەگۆرێت، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕپچڕ لەدواى نیوەڕۆ لە زۆرینەی ناوچەکاندا، لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت، بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی هەینی، 12ـی نیسان، کەشناسی رایگەیاندووە، “ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.”

ھەواڵی زیاتر