عەدنان موفتی: ڕەتکردنەوەی کورسی کۆتاکان لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە بڕیارێکی سیاسییە

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن دادگەی فیدراڵی عێراقەوە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیارەکە بە نادەستووری و سیاسی دادەنرێت.

عەدنان موفتی سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، گوتی: “بەپێی ماددە 141ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، هەموو یاساکان و بڕیارەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵانی پێشوودا دەرکراون بەوانەشی کە هەموارکراونەتەوە، یاسایی و پارێزراو و قبووڵکراون. کورسی کۆتاکانیش لە ساڵی 1992وە لە پەرلەمان پەسند کراوە”. 

گوتیشی: “دادگەی فیدراڵی تەنیا لە هەرێمی کوردستان کورسی پێکهاتەکانی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەگەر بابەتی ڕەتکردنەوەی کۆتاکان سیاسی نەبووایە، بۆ لە مووسڵ و کەرکووک و بەغدا ماوە؟”

عەدنان موفتی پێیوایە د. عەبدولەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق “دەیتوانی شتێک بکات، بەڵام ئێستا کێشەکان جگە لە دیالۆگ نەبێت چارەسەر ناکرێن”. 

ژێدەر

ئاڤا

ھەواڵی زیاتر