سەرۆکوەزیرانی هیندستان پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی ئاداری ٢٠٢٤, مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌, نامەیەکی له‌لایه‌ن ناریندا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستانه‌وه‌ پێگه‌یشت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان له‌ ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌یدا، به‌ ناوی خه‌لك و حكومه‌تی هیندستانه‌وه‌، پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ مه‌سرو بارزانی و خه‌لكی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ “جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌وێنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان و ئاشتی به‌ بیر كۆمه‌ڵانی خه‌لك ده‌هێنێته‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا”.

له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیوا ده‌خوازێت په‌یوه‌ندیه‌‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هیندستان به‌هێزتر بێت.

ھەواڵی زیاتر