كه‌شناسیی ره‌وشی كه‌ش وهه‌وای ئەمرۆ سێشەممە و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی بڵاوكرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 9ی4ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆ بارانبارین دەست پێ دەكات، هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و هەموو شاره‌كانی هه‌رێم دەگرێتەوە.
لەبارەی سبەی چوارشەممە، یەكەم رۆژی جەژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، سبه‌ی چوارشه‌م 10ی4ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا بارانبارین و هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییەكان و پارێزگای سلێمانی دەبێت، پاشان سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرمی نزم دەبێتەوە بە(3 – 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.