پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی دەبێتەوە

شاخەوان عەبدوڵڵا: نزیكین لە یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووک و پێشوەچوون لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمان هەیە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “دوێنێ لەگەڵ پێكهاتەکانی عەرەب و توركمان گفتوگۆمان کرد، زۆر نزیكین لەچارەسەر و یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووک.”

گوتیشی: دۆخی کەرکووک هەستیارە، هەوڵدەدەین هەموو لایەنەکان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی بەشداربن، بۆیەش پڕۆسەکە دواکەوتووە. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی گوت.

ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی 100 ڕۆژە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کراوە، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ دەنگدان لەسەر پارێزگار، جێگرانی، سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرانی نەکراوە.

ھەواڵی زیاتر