مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە فوئاد حوسێن دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی هاوژینی فوئاد حوسێن نووسیویەتی: پرسە و سەرەخۆشی لە جەنابت دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم گیانی خوالێخوشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

برای بەڕێز دکتۆر فوئاد حوسێن؛

هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خەمباری کردم.

پرسە و سەرەخۆشی لە جەنابت دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم گیانی خوالێخوشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی بە ئێوە بدات. هاوبەشی خەمتانم و هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت.

براتان

مەسرور بارزانی

ھەواڵی زیاتر