کەشناسی کەشی دوو رۆژی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.

سەبارەت بە كەشەهەوای ئەمڕۆ هەینی، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەم.

راشیگەیاند: خێراى با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باکووری خۆرهەڵات دەبێت .

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ هەینی.

هەروەها رایگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باکوورى خۆرهەڵات دەبێت .

پێشبینیش دەكرێت پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە بن:-

هەولێر: 28

سلێمانی:  27

دهۆک:  28

زاخۆ:  29

هەڵەبجە: 28

کەرکووک: 31

سۆران: 27

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان: 32

ھەواڵی زیاتر