بە گوێرهی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشهم 4ی4ی2024، مووچهی هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری فریاكەوتن، هێزەكانی یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دابهشدهكرێت.
لەم بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، دوێنێ چوارشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: “لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت”.
