ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەو

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک و بڕی(یەك) کیلۆ ماددەی هۆشبەریشی ڕاگەیاند.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی ١ـی٤ـی٢٠٢٤ لە شاری هەولێر تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە چالاکیەکدا توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی (یەك)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ماریجوانا) دەستی بەسەرداگیرا .

لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوەو لەژێر لێکۆلینەوە دایە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٣ـی ٤ـی ٢٠٢٤

ھەواڵی زیاتر