بە درۆن هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و کوژراو و بریندار هەیە

لە سنووری قەزای شنگال، بە درۆن هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی 2024، کاتژمێر 11:35، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چیای شنگال لە نزیک خێوەتگەی سەردەشت بەئامانج گرت، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

یده‌ر شه‌شۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان رایگەیاند، “ئۆتۆمبێلەکە گەریلای پەکەکەی تێدا بووە و کوژراو و بریندار هەن.”

ھەواڵی زیاتر