پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە
تا کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی عێراق و هەرێم دەگەنە ٣٥ پلەی سیلیزی.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بە گشتی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرماش تا رادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە.
لەلایەکی دیکەوە، کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە ٣٥ پلەی سیلیزی لەگەڵ نمەبارانێکی کەم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٦
سلێمانی:٢٦
دهۆک: ٢٦
زاخۆ: ٢٧
هەڵەبجە: ٢٧
کەرکوک: ٢٨
سۆران: ٢٦
گەرمیان: ٣٠
حاجی ئۆمەران: ١٩