وادەی گەیشتنی شەپۆڵێكی دیکەی بارانبارین راگەیەنرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارین دەکات و کە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

واسیق سەلامی كە پسپۆڕێكی عێراقیی زانستی كەشوهەوایە رایگەیاند: ئاسمانی عێراق بەشێوەیەكی گشتی تا دوای مانگی پیرۆزی رەمەزان ئاسایی و جێگیر دەبێت، هەرچەندە ناوەناوە لە هەندێ شوێن و لە چەند كاتێكی جیاوازدا بارانی كەم دەبارێت.

راشیگەیاند: پلەكانی گەرماش لە چەند رۆژی داهاتوو وردە وردە روو لە بەرزبوونەوە دەكات و بەشێوەیەك كە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەگاتە سەرووی 30 پلەی سیلیزی.

پسپۆڕەكە ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێ دوای مانگی رەمەزان شەپۆڵێكی تری بارانبارینی چڕ روو لە ناوچەكان بكات و ماوەی چەند رۆژێك لە تەواوی عێراق باران ببارێت.

ھەواڵی زیاتر