شاندێکی پڕۆژەی “هەژماری من” لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق کۆدەبێتەوە

بۆ تاوتوێکردن و خستنەڕووی وردەکاریی پڕۆژەی “هەژماری من”، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن”.

مەروان ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی “هەژماری من” لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان, ڕایگەیاند: “بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-03-2024،  شاندێکی  پڕۆژەی “هەژماری من” بچێتە بەغدا و، سبەی دووشەممە لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی عێراق و بەرپرسانی بانکی ناوەندی  کۆببێتەوە”.

مەروان ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، مەبەست لە چوونی شاندەکە بۆ بەغدا  “بۆ تاوتوێکردن و خستنەڕووی وردەکاریی پڕۆژەی “هەژماری من”ـی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ حکوومەت و بەرپرسانی بانکی ناوەندیی عێراق”.

ھەواڵی زیاتر