بە بڕیاری سەرۆک بارزانی 117 یەکەی نیشتەجێبوون “شووقە” پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەکرێت.
دوای لافاوەکەی چهند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای دهۆک، کە زیانێکی زۆری بە هاووڵاتیانی نزیک ڕووباری هیشکەڕوی سنوورهكه گەیاند، سەرۆک مەسعود بارزانی بڕیارییدا قەرەبووبكرێنهوه بەیەکەی نیشتەجێبوون کە 117 شوقە لە خۆدەگرێت.
رۆژی چوارشەممەی ڕابردووش مەسرور بارزانی لەبارەی لافاوەکەی دهۆکەوە گوتی: “زیان بە ماڵ و موڵکی زۆر كەس کەوت، حەز دەكەم پێیان بڵێم ئینشاڵڵا خوا دەرفەت بدات قەرەبوویان دەكەینەوە“.