كه‌شناسی پێشبینی بارینی بەفر و بارانی بەردەوام دەکات

کەشناسی هەرێم: کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی3ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نمه‌ باران ده‌بارێت، له‌ كاتی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری گۆڕینی بۆ شێوه‌ی تاوه‌ باران و بروسكه‌ هه‌یه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی هه‌ینی 22ی3ی2024، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌ كاته‌كانی به‌یانی باران بارین به‌ شێوه‌ی نمه‌ باران ده‌ستپێده‌كات له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم پاشن كاریگه‌ری درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فرێكی كه‌م هه‌یه‌، پێشبینیی لێزمه‌ بارانیش له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و له‌ گه‌رمیان ده‌كرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :  13
 سلێمانی :11
دهۆک :   10
زاخۆ  : 11
هەڵەبجە : 14
کەرکوک : 15
سۆران : 8
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 16

ھەواڵی زیاتر