شاندێکی باڵای پارتی سەردانی بەغدا دەکات

شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغدا دەکات و نێوەڕۆکی بەیاننامەکەی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی بەغدا تاوتوێ دەکات.

بەگوێرەی زانیاریەکان شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوایین پەیامی پارتی لەبارەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور و رێککەوتننامەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەگەیەننە لایەنەکانی عێراق و پارتی رژدە لەسەر ئەوەی ئەگەر دەستوور و رێککەوتننامەکان جێبەجێ نەکرێن، لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەکشێتەوە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دووشەممەی رابردوو مەکتەبی سیاسی پارتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەین و هەڕەشەی کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراقیش کرد. ئەگەر بێت حکونەتی عێراق رێكکەوتنەکان وەک خۆی جێ بەجێ نەکات.

ھەواڵی زیاتر