مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە 3/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ریتچەر، ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی تیمی یونیتاد، سوپاس و پێزانینی خۆی و تیمەکەی بۆ هەماهەنگی و هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی یونیتاد دەربڕی لە سەرخستنی کارەکانی تیمەکە لەبواری کۆکردنەوە و ئەرشیڤکردن و بەدیجیتەڵکردنی بەڵگەکانی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش و کارکردن بۆ دادگاییکردنیان لەسەر تاوانەکانیان.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافی قوربانییانی دەستی تیرۆریستانی داعش و قەرەبووکردنەوەیان و بەردەوامبوونی پاڵپشتيی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش کردەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە تاوانبارانی داعش، لەسەر تاوانەکانیان کە تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتین، دادگایی بکرێن و بۆ ئەم مەبەستەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە هاریکاری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ھەواڵی زیاتر