کۆلێژێکی نوێ لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجەی دەرکرد.

بەبۆنەی 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کردنەوەی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجەی دەرکرد.

لەئیستاشدا کۆلێژەکە تەنیا بەشی پزیشکی گشتی دەبێت و لە ساڵانی داهاتوودا بەشی دیکەی تێدا دەکرێتەوە.

شایەنی باسە، لە دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە، چەند بڕیار و پڕۆژەیەکی بۆ پارێزگاکە ڕاگەیاند و کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ھەواڵی زیاتر