بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له ته‌واوی عێراق پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ هەینی 15- 03- 2024 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت . لە شەودا ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کەمێک زیاتر دەبێت , هەندێک کات لە کاتى باران هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت .