بەشی پێشبینی کەشوهەوای حکومەتی هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی راگه‌یان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی3ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به نزیكه‌ی 1 تا 2 به‌رزترده‌بێت به به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌م.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی هه‌ینی 15ی3ی2024، ئاسممانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پاشان ده‌گۆرێێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆش له ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان نمه باران و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێت، له پارێزگای سلێمانیش ئه‌گه‌ری باران بارین زیاتره و له هه‌ندێك كاتدا له كاتی باران بارین هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.