مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات


ئەمڕۆ چوارشەممە 3/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتی و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوو ر و ڕێککەوتنەکان کرا. 
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووریی هەرێم.
باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە کە هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان جێی گرنگی و بایەخی ئێمەیە و بەردەوام دەبین لە هەماهەنگیی هەمەلایەنە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و لە ژێر هیچ فشارێکدا، دەستبەرداری مافەکانی نابێت. 
پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و پێویستیی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون

ھەواڵی زیاتر