سلێمانی.. سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران بە فێڵ 13 ملیۆن دیناریان لە كەسێك وەرگرتووە

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سێ‌ تۆمەتبار دەستگیردەكات كە بە فێڵ پارەیان لە كەسێك وەرگرتووە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوكرایەوە”لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوووە”دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن چەند كەسێكەوە فێڵی لێكراوەو بڕی 13 ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووە ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوار چرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە یەكێك لەوتۆمەتبارانە چەندین فەرمانی گرتنی هەیە”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت”لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران: د،ع،ك لەدایكبووی 1983، ف،ع، ع لەدایكبووی 1975، ر،ف،س لەدایكبووی 2001
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و تۆمەتبار (د،ع،ك لەدایكبووی 1983 ) لەبنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان فەرمانی گرتنی هەیە”.

ھەواڵی زیاتر