ئەمرۆ یەکشەممە 3/3/2024 بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگەیاند:
دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، بەهەمانگی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەروەها هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ ، لەچەند رۆژی رابردوودا توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتبوون لە (١٦)کەس دەستگیربکرێن .
هەروەها لەم چاڵاکیەدا بڕی (٤٠)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەشاری (بەسرا) دەستی بەسەردا گیراو ئەم تۆڕە بازرگانیەی کە هەڵوەشایەوە باندێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بوون.
تۆمەتباران بەپێی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
٣ـی٣ـی٢٠٢٤
