ئاگەدارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

ئاگاداریه‌ك
له‌ شانه‌ی راگه‌یاندن وهۆشیاری پێشمه‌رگه ‌بۆ هاووڵاتیان

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی به‌هارو ده‌ست پێكردنی گه‌شت و سه‌یران هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێ خه‌ڵكێكی زۆر روو له‌ ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چوغ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر بكه‌ن، كه‌ نزیكن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌.
بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و سه‌یرانكاران تكایه‌ ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

  1. به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌ كردن قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌.
  2. بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته‌ سه‌یرانكار له‌ سنوری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ وهێزه‌ چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.‌
  3. ده‌بێ هه‌مومان به‌ یه‌كه‌وه‌ پارێزگاری له‌ ژینگه‌ بكه‌ین, بۆیه‌ بڕینی دار و ڕاوكردن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.
  4. پێویسته‌ هاووڵاتیان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م‌ ئه‌ركی نیشتیمانیه‌داو، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن.
  5. پاراستنی پاكو خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌بێ بیانپارێزین. شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه ١ی ئازاری ٢٠٢٤
ھەواڵی زیاتر