دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێن

بە بڕیاری مەسرور بارزانی لە هەڵەبجە 40 پرۆژەی وەبەرهێنان بەبێ باج و ڕسومات بۆ وەبەرهێنەران ئامادە دەکرێت. 

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:  “40 پڕۆژە لە هەڵەبجە بە بێ باج و ڕسومات بۆ وەبەرهێنەران ئامادەکراوە، پرۆژەکان بەشێک لە یاداشتی دواکارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بوو بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی”.

لەکاتی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە، چەند داواکارییەک لەلایەن پارێزگاری شارەکەوە خرایە بەردەم سەرۆکوەزیران و بڕیاری لەسەر دان، یەکێک لە داواکارییەکانیش جێبەجێکردنی پرۆژەی وەبەرهێنان بوو لە شارەکە. 

لە چوارچێوەی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردن و بووژاندنەوەی کەرتی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەو پرۆژانە جێبەجێ دەکرێن.

ھەواڵی زیاتر