یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا
سەنتەری فەلەکناسی نێودەوڵەتی، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد.
رۆژی دووشهممه 26ی 2ی 2024، سەنتەری فەلەكناسیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەرواری 11ی 3ی 2024، بە چاوی ئاسایی لە تەواوی جیهانی ئیسلامیدا مانگ دەبینرێت، ئەمەش واتە ڕۆژی 12ی ئادار کە دەکاتە رۆژی سێشەممە، دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.