کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەستیپێکرد
کەمێک پێش ئێستا لەمیانی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمەریکا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنتن کۆبوونەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە .