شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی دووشه‌م شه‌پۆڵێكی سه‌رما و سۆڵه روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك روو له نزمبوونه‌وه بكه‌ن.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: سبەی دووشەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیریا لەسەر ناوچەکانمان، ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و کەمێک پەڵەھەور دەبێت.
راشیگه‌یاند: وشکە سەرما زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یه‌كشه‌م لەسەرجەم ناوچەکاندا بە ڕێژەی 4 تا 5 پلە نزمتر دەبێتەوە و ھەستکردن بەسەرما زیاتر دەبێت.
“بای باکوری رۆژھەڵات لە ناوچەکانی پارێزگه‌ی سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگه‌ی ھەولێر چالاک‌تر دەبێت و خێرایی باش بەراورد بە ئەمڕۆ زیاد دەکات”.
ئاراس جەبار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دووسبەی دووشه‌م کاریگەری ئەم وشکەسەرمایه و با بەھێزە کەمێک کەمتر دەبێتەوە، بەڵام سه‌رماكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بەردەوامی دەبێت تا سەرەتای مانگی داھاتوو