لە كابینەی نۆیەم زیاتر لە 400 مزگەوتی نوێ دروست دەکرێت

لەماوەی دەستبەکار بوونی کابینەی نۆیەم، 408 مزگەوتی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستکراون.

د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو خزمەتگوزاریەکان بە مەبەستی پاڵپشتی دروسکتردنی مزگەوت و شوێنی ئایینی پێشکەشدەکرێن و لەماوەی دەستبەکار بوونی ئەم کابینەیە 408 مزگەوتی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستکراون.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کردنەوەی مزگەوتێک لە شاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، حکومەت بە دابینکردنی باشترین زەوی شایستە و پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگوزاریەکان پاڵپشتی دروسکتردنی مزگەوت و شوێنی ئایینيی دەکات.

ھەواڵی زیاتر